بابه‌تێک له بابه‌ته‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 5ی جۆزه‌ردان‌ی په‌رله‌مانی کوردستان باسکردن بووه له سه‌ر بێڕێزیی کونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له سلێمانی به زمانی کوردی.
سایتی رووداو بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به پێشنیاری ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی فراکسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مان پێشنیاری بانگ کردنی کونسوڵی کۆماری ئیسلامی له سلێمانی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان خراوه‌ته‌ڕوو به مه‌به‌ستی وڵامدانه‌وه به بێڕێزیی ئه‌و کنسوڵگه‌رییه به زمانی کوردی.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که هه‌رسین وتوویه‌تی پێشنیاره‌که له لایه‌ن ئه‌وه‌وه خراوه‌ته روو، پەرلەمانتارانی گۆڕان، یەكێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی، پشتگیری ئەو پێشنیازەیان كرد‌و واژۆیان كرد بۆ ئەوەی لە پەرلەمان باسی لێبكرێت، بەڵام فراكسیۆنی كۆمەڵ‌و یەكگرتوو داوای بابەتەكەیان بە زمانی فارسی كرد و حەزیان كرد دەقی فارسیەكەی ببینن.
له لایه‌کی تره‌وه فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووه: ‘ئەو پێشنیارە لەلایەن فراكسیۆنی زەردەوە پێشكەش كراوە، دەبێت زۆر بە هەستیارییەوە قسەی لەسەر بكرێت، چونكە ئێران دراوسێیە و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە هەیە، بۆیە دەبێت بە ئەتەكێتێكی دیپلۆماسیانە قسەی لەسەر بكرێت’.
دوای ئه‌وه‌ی کونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامی له شاری سلێمانی زمانی کوردی به به‌شێک له فارسی‌و کولتوری ئێرانی زانی شه‌پۆلێک له ناڕه‌زایه‌تیی له ناوه‌نده چاپه‌مه‌نی‌و رووناکبیرییه‌کانی باشووری کوردستان دروست بوو دوای ماوه‌یه‌کی کورت کونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامی بابه‌ته‌که‌ی له سه‌ر سایته‌که‌ی سڕییه‌وه.