یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

كەمترخەمی بەرپرسانی كرماشان بەرانبەر كۆنسێرتەكەی شارام نازری

ماوەی چەند رۆژ لەوپێش مامۆستای ئاوازو گۆرانی كوردیی شارام نازری پاش 10 ساڵ رێگەلێگرتن توانی مۆڵەتی بەڕێوەبردنی كۆنسێرتێك لە شارەكەی خۆی واتە كرماشان وەربگرێت، كە ئەویش لە لایەن كەناڵی دەنگ‌و رەنگی كرماشانەوە كەمترخەمی بەرانبەر كرا.

چالاكانی هونەری كرماشان باس لەوە دەكەن شارام نازری هونەرمەندێكی كوردە كە نەك تەنیا بۆ كرماشان بەڵكوو لە ئاستی جیهاندا ناسراوو هەڵكەوتووە، بەڵام بۆچی رێگە نادرێت دەنگ‌و رەنگی ئەوان لە كەناڵی كرماشاندا بڵاوبێتەوە‌و ئەمە جێگەی سەرسووڕمانە.

چالاكان باس لەوەدەكەن بوونی دەنگ‌و رەنگی كرماشان هیچ بۆشاییەكی بۆ خەڵكی ئەو پارێزگایە پڕنەكردوتەوە‌و تەنانەت بەرانبەر هونەرمەندانی ناوخۆیی كەمترخەمی لەخۆی نیشاندەدات‌و هاوكات بووجەیەكی گەورە وەردەگرێت كە بە بڕوای ئەوان هیچ سوودێك بە كرماشانیەكان ناگەیەنێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.