دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

شه‌وی ‘عه‌باس که‌مه‌ندی’ له سنه به‌ڕێوه ئه‌چێت

بڕیاره ئێواره‌ی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو 8ی جۆزه‌ردان له سینه‌ما به‌همه‌ن‌ی سنه کۆڕیادی شه‌وی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو ‘عه‌باس که‌مه‌ندی’ به‌ڕێوه‌ بچێت.

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست بڕیار وایه کاتژمێر 8ی ئێواره‌ی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو بۆ 10ی شه‌و له سینه‌ما به‌همه‌ن‌ له سنه کۆڕیادێک بۆ رێزگرتن له که‌سایه‌تی‌و به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس که‌مه‌ندی به‌ڕێوه‌ بچێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ک رایگه‌یاندووه ئه‌و کۆڕه به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆو به هاواهه‌نگیی بنه‌ماڵه‌ی که‌مه‌ندی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت‌و بڕیار وایه تێیدا هه‌ر یه‌که له مامۆستایان هادی زیائودینی، قوتبه‌دین سادقی، هوشه‌نگ کامکار، ماجد مه‌ردۆخ رۆحانی‌و سیمین چایچی‌و ره‌حیم لوقمانی‌و چه‌ند که‌سایه‌تیی تر له بڕگه جیاوازه‌کانیدا باس له که‌سایه‌تی‌و رۆڵی عه‌‌باس که‌مه‌ندی بکه‌ن له داهێنان‌و ره‌وته هونه‌رییه‌کانی کوردستان‌و سنه‌دا.

هه‌روه‌ها بڕیا وایه له میانه‌ی کۆڕه‌که‌دا شه‌ش کتێبی تازه‌ی نووسه‌رانی سنه به ئاماده‌بووان بناسرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.