بڕیاره پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا سێیه‌مین خولی کۆبونه‌وه‌ی گشتی‌و ساڵانه‌ی خۆی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو چاو‌دێر بۆ ماوه‌ی 2ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی له فه‌یسبوک داوای له ئه‌ندامان‌و هاوڕێیانی چیا کردووه پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو رێکه‌وتی 8ی جۆه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی له سێیه‌مین کۆبونه‌وه‌ی گشتی‌و ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که که به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو چاودێری نوێ به‌ڕێو‌ده‌چێت به‌شدار بن.
بڕیار وایه له کۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌مه‌دا که کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌کات 3 ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بخرێنه به‌ر باس که برێتین له:
1) پێشکه‌شکردنی راپۆرتی دارایی، 2٠) پێشکه‌شکردنی راپۆرتی کارکردی رابردوو و 3) هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو چاو‌دێر بۆ ماوه‌ی 2ساڵی داهاتوو.
شوێنی کۆبوونه‌و‌ه‌که هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگی_هونه‌ریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رهه‌نگی مه‌ریوانه له مه‌یدانی باوه‌ڕه‌شی‌ی ئه‌و شاره.
ئه‌جومه‌نی سه‌وزی چیا ساڵی 1381ی هه‌تاوی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چالاکی فه‌رهه‌نگی‌و ژینگه‌پارێزی مه‌ریوانه‌وه دامه‌زراوه‌و دوای چه‌ند ساڵ چالاکیی به‌رده‌وام‌و به‌دواداچوونی دامه‌زرێنه‌رانی له رێکه‌وتی 28ی گوڵانی 1387ی هه‌تاوی مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌رگرتووه. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ئێستادا 8 کۆمیته‌ی چالاکی هه‌یه‌و له ناوشاری مه‌ریوان‌و ده‌وروبه‌ری‌و هه‌رو‌ه‌ها چه‌ند شاری تری پارێزگای سنه کار ده‌کات که برێتین له‌م کۆمیته‌گه‌له: کۆمیته‌ی هونه‌ری، کۆمیته‌ی فه‌رهه‌نگی، کۆمیته‌ی ئیجرایی، کۆمیته‌ی قه‌یران‌و رووداوه کت‌و پڕیه‌کان، کۆمیته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه، کۆمیته‌ی منداڵان‌و مێرمنداڵان، کۆمیته‌ی به‌رگریی له ئاژه‌ڵان‌و کۆمیته‌ی ژنان.