هه‌واڵنێریه‌کانی کۆماری ئیسلامی دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی به‌شێک له به‌رپرسانیی فه‌رهه‌نگیی ئێران به ماچکردنی ژیل ژاکوب له لایه‌ن ئه‌و سینه‌ماکاره ناسراوه‌وه، باس له ‘داوای لێبوردنی’ ئه‌که‌ن له خه‌ڵکی ئێران.
دوای ئه‌وه‌ی له‌یلا حاته‌می سینه‌ماکاری ناسراوی ئێرانی وه‌ک یه‌کێک له داوه‌رانی فێستیڤاڵی که‌ن به‌شداریی 67همین خولی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی کرد، له ده‌سپێکی کرانه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژیل ژاکوب ده‌ستی دایه‌وه‌و ماچی کرد؛ وه‌ک هه‌موو ئاماده‌بوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئێرانییه‌کان له بۆنه‌و رێوڕه‌سمه‌کاندا دهستدانهوهو ماچکردنی که‌سانی بیانی له‌لایه‌ن که‌سایه‌تیه ئێرانییه‌کانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ش کاردانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی به‌رپرسانی ئێرانیی لێکه‌وته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی ‘مهر’ له‌وباره‌وه بڵاوی کرده‌وه له‌یلا حاته‌می به بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامێک نیگه‌رانیی خۆی له‌و ماچکردنه ده‌ربڕیوه‌و داوای لێبوردنی کردووه ‘به بۆنه‌ی رووشاندنی هه‌ستی خه‌ڵکی ئێران’.