بەپێی توێژینەوەیەك لەئێستادا زیاتر لە 200 بەندكراوی كورد بەتۆمەتی سیاسیو 300 كەسی دیكەش بەتۆمەتی عەقیدەتی لەزیندانەكانی ئێراندانو 52 كەسیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.
هەڵسوڕاوی مافی مرۆڤی دانیشتوی ئوروپا، ئەمجەد حسەینی پەناهی، دوایین لیستی بەندكراوانی كورد كە لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئێرانەوە بە لەسێدارەدان مەحكوم كراونو ژمارەیان 53 كەسە ئاشكرا دەكات.
حسەین پەناهی ئەم ئەمارەی لەڕێگەی توێژینەوەو گفتوگۆ لەگەڵ بنەماڵەی ئەم بەندكراوانە، ژمارەیەك لە پارێزەیانو تەنانەت خودی بەندكراوان ئامادە كردوە.
بەپێی وتەكەكانی ئەمجەد، لەئێستادا 20 هەڵسوڕاوی سیاسی كورد كە ئەنجامی حیزبە سیاسییەكانن یان هاوكاریان بوون، لەلایەن دادگاكانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئێعدام مەحكوم كراون حوكمی زۆربەیان لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پشتڕاست كراوەتەوە.
ناوی ئەو زیندانییە سیاسییانەی كە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە بریتین لە:
1. زانیار مورادی
2. لوقمان مورادی
3. هوشەنگ رەزایی
4. رەزا مەلا زادە
5. بێهروز ئاڵخانی
6. سیروان نژادی
7. ئیبراهیم عیساپور
8. عەلی ئەفشاری
9. حەبیب ئەفشاری
10. سەید جەماڵ محەمەدی
11. سەید سامی حسەینی
12. عەبدوڵا سەروەریان
13. حەبیبوڵا لەتیفی
14. بەختیار مێعماری
15. مستەفا سەلیمی
16. سامان نەسیم
17. ئەنوەر رۆستەمی
18. سابیر موخەلد موانە
19. محەمەد عەبدوڵاهی
ناوی زیندانیانی كورد كە بە تۆمەتی عەقیدەتیو سوننەبوون سزای ئێعدامیان سەردا سەپاوە:
1. حامید ئەحمەدی
2. جەمشید دێهقانی
3. جەهانگیر دێهقانی
4. كەمال مەلایی
5. كاوە وەیسی
6. عەبدولڕەحمانی سەنگانی
7. سەید جەمال موسەوی
8. بێهروز شانەزەری
9. تالیب مەلەكی
10. شەهرام ئەحمەدی
11. كاوە شەریفی
12. ئارەش شەریفی
13. وریا قادری فەرد
14. كەیوان مومنی فەرد
15. تەیمور نادری زادە
16. بارزان نەسروڵا زادە
17. عالەم برماشتی
18. پورپا محەمەدی
19. ئەحمەد نەسیری
20. ئیدریس نێعمەتی
21. فەرزاد هونەرجو
22. فەرزاد شانەزەری
23. سەید شاهۆ ئیبراهیمی
24. محەمەد یاوەر رەحیمی
25. بەهمەن رەحیمی
26. موختار رەحیمی
27. سدیق محەمەدی
28.عەبدولهادی حسەینی
29. محەمەد غەریبی
30. فەرشید ناسری
31. محەمەد كەیوان كەریمی
32. ئەمجەد ساڵحی
33. ئومید پەیوەند
بەپێی ئەم توێژینەوەیە لە ئێستادا لە ئێران زیاتر لە 300 بەندكراوی سیاسیو نزیكەی 200 بەندكراوی عەقیدەتی كورد لە زیندان بەند كراون.