یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

ساڵی رابردوو 1800 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئاماری وەزارەتی كار، ساڵی رابردوو 1800 كرێكار لە ئێران بەهۆی رووداوەكانی كار گیانیان لەدەستداوە كە 48%یان كرێكاری بیناسازی بوون.
جێگری وەزارەتی كاری ئێران لەكۆنفرانسێكدا دەڵێت بەهۆی كەمبوونەوەی ئەمنیەتی سەرمایەگوزاری، بارودۆخی گرێبەستی كار گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 90%ی گرێبەستەكانی كار لەساڵی رابردوو گرێبەستی كاتیی بوون‌و زۆربەی ئەم كرێكارانەش بیمە نەكراون.

پێشتر رێكخراوی پزیشكی دادوەری ئێران لە راپۆرتێكدا لە 9 مانگی سەرەتای ساڵی 1392 رایگەیاندبوو كە رێژەی مردن بەهۆی رووداوەكانی كار لە ئێران لەچاو رابردوو 13% زیادی كردوە.

بەپێی ئاماری ئەو رێكخراوە رۆژانە زیاتر لە 5 كرێكار لە ئێران لەكاتی كاركردن گیان لەدەست دەدەن.

لەپارێزگاكانی تاران، خوراسان رەزەوی‌و فارس زۆرترین ژمارەی مردنی كرێكاران تۆمار كراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.