ماوەیەكە ترمیناڵی تایبەت بە گواستنەوەی موسافیران لە شاری مەریوان گوازراوەتەوە بۆ شوێنێكی دیكەی ئەو شارە كە بە هۆی بێ ئیمكانیو نالەباربوونی شوێنەكە هاوڵاتیان ناڕازین.
پاش گواستنەوەی ترمیناڵی شاری مەریوان بۆ نزیك زانكۆی مەریوان هاوڵاتیان چاوەڕێی شوێنێكی باشتر بوون بەڵام ئەوەیكە دەبینرێت دۆخو شوێنێكی خراپتر لە ترمیناڵە دەبینرێتو هاوڵاتیان لە نەبوونی ئیمكاناتو شوێنی تایبەتی بیهداشتیو شوێن بۆ حەوانەوەیان ناڕازین.
هاوڵاتیانی مەریوانو موسافیران نیگەرانی خۆیان لە بەرانبەر ئەم كەمترخەمیو سووكایەتیەی بەرپرسان بە دیاری نەكردنی شوێنێكی شیاو بۆ گواستنەوەی موسافیران دەربڕیوە.
شایانی باسە چەند رۆژ لەوەپێش بەڕێوەبەرانی ترمیناڵی گواستنەوەی سەقزیش ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر دۆخی هاوشێوەی ترمیناڵی مەریوان دەربڕیی.