رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو به مه‌به‌ستی ئاماده‌کاریی زیاتر‌و رێکه‌وتن له سه‌ر کات‌و شوێنی ته‌واوی به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه کۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی نێوان سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆرتی زاگرۆس پۆست له دوایین ئاماده‌کارییه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان، که به به‌ڕێوه‌به‌رێتیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ده‌ێت بڕیاره له رێکه‌وتی 1 تا 10/06/2014 واته که‌متر له مانگێکی تر چواره‌مین کۆنفرانسی لاوان له پارێزگای سلێمانی به به‌شداریی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رله‌به‌یانیی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو کۆبوونه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بنکه‌ی رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و له سلێمانی‌و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌ش له هۆڵی دیالۆگ سمیانری سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه چوو له کۆتاییدا راگه‌یاندنێکیش بڵاو بوو‌ه‌وه که ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندنه‌که‌یه.
به‌ڕێوه‌چوونی سمیناری ئاماده‌کاریی بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی
لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌ک‌شه‌ممه 21ی گوڵانی 1393ی هه‌تاوی به به‌شداریی ده‌یان رێکخروای لاوان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان سمینارێک له کاتژمێر 2:30ی پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی دیالۆگی ناوه‌ندی چاو‌دێر له سلێمانی به مه‌به‌ستی هه‌رچی زیاتر ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی کاروباره‌کانی پێوه‌ندیدار به ئاماده‌کاری‌و هاوئاهه‌نگیی زیاتری هه‌موو لایه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چواره‌مین کۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچه به‌ڕێوه‌چوو. کۆبوونه‌وه‌که به پێشکه‌شکاریی هاوڕێ جه‌لال ره‌وانگه‌رد ده‌ستی پێ‌کردو به دوو پانێل به‌رده‌وام بوو. پانێلی یه‌که‌م کردنه‌وه‌ی باس‌و خستنه‌ڕووی رێکه‌وتن‌و پێشنیاره‌کان‌و پانێلی دووهه‌میش تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌کانی ئاماده‌کاری‌و دیاری کردنی کات‌و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانس‌و رێژه‌ی به‌شداربووان‌و، هه‌روه‌ها په‌سندکردنی سیستمی کۆتای 40% بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری ئه‌ندامانی به‌شداربوو.
په‌سندکراوه‌کانی سمیناره‌که‌ی ئه‌مڕۆ:
1: کۆنفڕانسه‌که له نیوه‌ی یه‌که‌می مانگی 6ی زایینی‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ.
2: شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسه‌که هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌بێ.
3: به‌شداربووان به کچ‌و کوڕه‌وه پێویسته له‌و رۆژه‌دا جلی کوردی له‌به‌ر بکه‌ن.
4: ته‌مه‌نی به‌شداربووان 18 بۆ 40 ساڵ بێ.
5: ماوه‌ی کۆنفڕانسه‌که 2 رۆژه.
6: بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌ک 50 که‌س له‌به‌ر چاو گیراوه.
7: سیستمی کۆتا بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات
11ی مای 2014ی زایینی
21ی بانه‌مه‌ڕی 2714ی کوردی