شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

كرێكارێكی دیكەی رۆژهەڵاتی لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

رۆژی شەممە 13ی گوڵان كرێكارێكی رۆژهەڵاتی لە ئەنجامی رووداوی شوێنی كار لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

یونس ئەحمەدی 30 ساڵ تەمەن، لە ناوچەی سیتەكی شاری سلێمانی بە هۆی برق گرتوویی گیانی لەدەستدا.

ناوبراو خەڵكی ئاوایی پەنیرانی كامیارانە كە ماوەی چەند مانگێكە بە مەبەستی كار رووی لە هەرێمی كوردستان كردبوو.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە هۆی ئەو قەیرانە بێكاریەی لە ئێران هاتوەتە ئاراوە، بەشێكی بەرچاو لە لاوانی كوردی رۆژهەڵات بە مەبەستی كاركردن روویان لە هەرێمی باشوری كوردستان كردووە‌و هاوكات تا ئێستا چەندین كرێكار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی كار گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.