كتێبی داستانی ” سەفەرەكانی گالیوێر” كە لە لایەن هۆمایون محەمەد نژاد نووسەرو شاعیری هەورامی وەرگێردراوەتەوە سەر زمانی هەورامی، هاتە نێو بازاڕەوە.
هومایون محەمەد نژاد بە وەرگێڕانی ئەم كتێب داستانە كە سێهەمین بەرهەمی گەورەی ئەدەبی جیهانە ئاستی بواری ئەدەبی هەورامانی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزتر كردەوە.
ئەم كتێبە لە گوڵانی ساڵی 1393ی هەتاویی لە لایەن دەزگای بڵاوكراوەی ئەوین لە شاری مەریوان بڵاوكرایەوە.
سەفەركانی گالیوێر بەرهەمی جاناتان سوبفێت نووسەری بەناوبانگی ئیرلەندی بوو كە دابەشكرابوو بەسەر 4 بەشداو بەشی یەكەمەكەی ناوبانگێكی جیهانی بۆ خۆی تۆمار كردووە.
ئەم داستانە لە ئەدەبیاتی منداڵاندا بە زۆربەی زمانەكانی دونیا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەكانی دیكەو لە شێوەی كارتۆنیدا بەرهەمێكی ناسراوە.