یه‌ك شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2023

راوچیەكی دیكەی كورد لە مەهاباد كۆتایی بە راوكردن هێنا

لە هەوڵێكی دیكەی وەلانانی راوچیگەریی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمجارەیان پیاوێكی خەڵكی شاری مەهاباد پاش 40 ساڵ پیشەی راوچیگەریی، لەو كردەوەی خۆی پاشگەز بوەوەو دەستی لە راوكردن هەڵگرت.

محەمەد ئەحمەدزادە خەڵكی ناوچەی خەلیفان سەر بە شاری مەهاباد كە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوو بەردەوام خەریكی راوی كەو‌و بە گشتی باڵندەكان بووە، گەڕایەوە باوەشی سرووشت‌و كۆتایی بە راوچیگەریی هێنا.

ئەم راوچیە 70 ساڵ تەمەنە هاوكات لەگەڵ وەلانانی پیشەی راوچیگەریی، 5 كەوی لە قەفەس ئازاد كردوو دواتر سەرجەم قەفەسەكانی ئاگرتێبەردا.

لە ماوەی رابردوو شەپۆلێكی بەربڵاوی گەڕانەوە بۆ جوانیەكانی سرووشت‌و وازهێنان لە راوچیگەریی بوەتە كلتوورێكی باوی نێو راوچیەكانی كوردستان‌و ئەمەش بە دیاردەیەكی ئەرێنی ناوی لێدەبرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.