شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

مانگرتنی بەندكراوانی سیاسی كورد

بەندكراوانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی باشوری ئێران رۆژی هەینی 5ی گوڵان لە هەوڵێكی هاوئاهەنگ لە مەحكوومكردنی هێرشی هەفتەی رابردووی مەئمورانی ئەمنیەتی بۆ سەر بەندكراوانی بەندی 350ی زیندانی ئێڤین دەستیاندایە مانگرتن لە خواردن.

یەكێك لە بەندكراوان بە چاودێری مافی مرۆڤی كوردستانی راگەیاندووە، ئەم مانگرتنە بۆ ماوەی 3 رۆژ درێژەی دەبێت ‌و زۆربەی ئەو بەندكراوانەی كە مانیان لە خواردن گرتووە بەندكراوانی سیاسی كوردن.

هەندێك لەو بەندكراوە سیاسی كوردانەی كە لە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 5ی گوڵان مانیان لە خواردن گرتووە بریتین لە: عەلی مورادی، كەماڵ شەریفی، محەمەد حسەین رەزایی‌و ئەفشین سۆهرابزادە لە زیندانی میناب‌و كەریم موسازادە، ئەسعەد سەڵواتی، شاكر عەیانپور لە زیندانی بەندەر عەباس‌و بەدیع حسەین پەناهی لە زیندانی بەندەری لەنگە.

سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 28ی خاكەلێوەی ساڵی 1393 لە درێژەی ناڕەزایەتی بەندكراوانی بەندی 350ی زیندانی ئێڤین دژی شێوەی پشكنینی مەئمورانی ئەمنیەتی نێو زیندان، كۆمەڵێك لە بەندكراوانی سیاسی‌و مەدەنی لە جەریانی تێكهەڵچوونێكدا بە توندی برینداربوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.