چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

ژینگەپارێزانی مەهاباد دەربەندەكەیان خاوێن دەكەنەوە

لە چالاكیەكی دیكەی ژینگەپارێزانی كوردستان، ئەمجارەیان لە شاری مەهاباد 300 چالاكی ژینگەیی پێكهاتوو لە توێژە جۆراوجۆرەكان دەستیاندایە خاوێنكردنەوەی دەربەندی مەهاباد.

لەم چالاكیەدا كە رۆژی هەینی 5ی گوڵان بەڕێوەچوو، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندەواران‌و خوێندكاران‌و مامۆستای زانكۆ‌و هەندێك لە بنەماڵەكانی شاری مەهاباد لە خاوێنكردنەوەی كەنارەكانی دەریاچەی مەهاباد بەشدارییان كرد.

بە وتەی یەكێك لە چالاكانی ژینگەپارێز بڕیی 5 كیلۆمەتر لە كەنارەكانی دەریاچەی مەهاباد بەرەو سەردەشت خاوێن كراوەتەوە.

لەم چالاكیە ژینگەییەدا زیاتر لە 5 تۆن زبڵ‌و خاشاك لە لایەن ژینگەپارێزانەوە كۆكرایەوە.

لە ئێستادا بە شێوەیەكی هەمەلایەنە، گەڕانەوە بۆ سرووشت‌و رێزگرتن لە جوانیەكانی سیماكانی دەرەوەی شارو دروستبوونی رەوتی وەلانانی راوكردن لە كوردستان بوەتە كلتوورێكی باو كە رۆژ لەگەڵ رۆژ لە پەرەسەندندایە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.