سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

شاره‌وانیی مه‌ریوان: به‌ڕێوه‌به‌رێتیی چه‌ندده‌سته هۆکاری په‌ککه‌وتنی پرۆژه‌کانه

سه‌رۆکی شاره‌وانیی مه‌ریوان له نوێترین کاردانه‌وه‌ی به ره‌وتی نائاسایی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شاره، باسی له گرفته تایبه‌تییه‌کانیان کردووه‌و رایگه‌یاندووه هاتوچۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری رێبواران‌و که‌مترین بودجه‌ی ساڵانه بۆ خزمه‌تی شاره‌که، به‌ڕێوه‌بردن‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی تووشی کێشه‌ی جدی کردووه‌ته‌وه‌.فواد که‌ریمی سه‌رۆکی شاره‌وانیی مه‌ریوان به ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ئیرنای راگه‌یاندووه ساڵانه به هۆی هاتوچۆی زۆری کاسبکارو گه‌شتیاره‌کانه‌وه نزیکه‌ی 3ملیارد تمه‌ن زیان به جاده‌و بانی ئه‌و شاره ده‌گات‌و ئه‌و ره‌قه‌مه‌ش له بودجه‌ی ساڵانه‌دا له‌به‌رچاو ناگیرێت.

له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌ریاچه‌ی زرێبار که له ناسراوترین شوێنی گه‌شتیارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه رایگه‌یاندووه نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی یه‌کده‌ست وایکردووه زرێبار به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه بچێت.

له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ ئاژانسه‌کان بڵاویان کرده‌وه کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی به ناوی دورش له سه‌ردانی بۆ مه‌ریوان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌و سه‌یرانگایه. هه‌واڵده‌ریی فارس رایگه‌یاندووه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان به‌رپرسی ئه‌و کۆمپانیایه‌و قایمه‌قامی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چووه‌و تێیدا کۆمپانیاکه ئاماژه‌ی به پێشینه‌ی سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانیان کردووه له وڵاته جیاوازه‌کان‌و سه‌رکه‌وتنیان له‌و بواره.

کۆمپانیای دورش له بواری ئاوو ئاوه‌ڕۆو ژینگه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه چالاکه‌و رایگه‌یاندووه ئاماد‌ه‌یه له زرێباردا خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت له ڕووی بنیادنانه‌وه‌و پاراستنه‌وه پێشکه‌ش بکات.

زرێبار گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی گه‌شتیارییه له سه‌ر ئاستی ئێران که ئاوه‌که‌ی پاقزه‌و له کانیه‌کانی بن ئه‌و ده‌ریاچه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێت. له ساڵانی رابردوودا به هۆی رژانی زێرابه‌کانی ده‌وروبه‌ری زرێبار بۆ ناو ده‌ریاچه‌که‌و هه‌روه‌ها دروستکردنی به‌نداوێکی کشت‌وکاڵ ژیانی بوونه‌وه‌ره‌کانی ناوی‌و هه‌روه‌ها خاوێن نه‌کردنه‌وه‌ی بنی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه که‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.