به یادی کرێکارانی ئا‌فریکای باشور ، که به جه‌ساره‌ته‌وه دژی چه‌وساندنه‌وه ڕاوه‌ستان و به‌شێوه‌یه‌کی بیڕه‌حمانه کوژران.
خاکه لێوه‌ی 1393 هه‌تاوی
یازده‌ی گوڵان، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار پیرۆز بێت ! کاتێک کرێکاران ڕێگاکه‌ی هه‌ولێر، ڕه‌واندوز و رایاتیان دروست کرد و جاده‌که ئاماده بوو ؛ له سه‌ر تاشه به‌ردێک نوسیان : ” ئێمه که هه‌زاران که‌سین و به زمانه‌کانی ئه‌رمه‌نی، ئینگلیزی، کوردی، ڕووسی،عه‌ره‌بی، تورکی، هیندی، سریانی، میسری، تونسی، ئیتالیایی، هه‌نگاری،فارسی و یونانی قسه ده‌که‌ین . ئه‌م ڕێگامانه بۆ خزمه‌تی هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌م جیهانه دروست کرد.” ئه‌م جاده‌یه دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ، دروست کراوه . له‌م بواره‌دا ئایین ، مه‌زهه‌ب ، ڕه‌نگی پیست، زمان، فیکری سیاسی و نیژاد له په‌راوێز خراوه و؛ بۆ ئامانجێکی دیاری کراو و کارێکی هاوبه‌ش، هه‌موو کرێکاره‌کان یه‌کیان گرتوه
. ئینگلس و مارکس پێیان وابوو که سوسیالیزم له وڵاتانی پێشکه‌وتوو وه‌ک بریتانیا و ئا‌ڵمانیا سه‌ر ده‌که‌وێت و؛ پێێان وانه‌بوو له ڕووسیا که پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی جووتیاری بوو شۆڕشی سوسیالیستی سه‌رکه‌وتوو بێت . باری خراپ و داڕزیوی ئابوری ڕووسیا و بژیوی زۆر سه‌ختی ژیانی جه‌ماوه‌ری خه‌لک تا ئاستێکی ڕووخێنه‌ر گه‌یشتبوو و هێشتا نیزامی جووتیاری هه‌ر مابوو . ئه‌گه‌ر فیلهسوفێک وه‌ک مارکس هه‌تاکوو سه‌ده‌ی 21 بمابایه ، و گه‌شه‌ی تیکنۆلۆژی و گلوبالیزمی به چاوی خۆی دیبایه، زۆربه‌ی هه‌ڵویست و بیر و بوچونه‌کانی ده‌گۆڕی . مارکس به چاکی سه‌رمایه‌داری شی کردوه‌ته‌وه و له کتێبه شاکاره‌که‌ی به ناوی ” کاپیتاڵ” دیارده‌ی دیموکراسی، شۆڕش و ده‌وله‌تی تێدا نیه . دوبروفسکی پێ وایه ، مارکس توانی سه‌رمایه‌داری شی کاته‌وه‌و ته‌حلیلی بکات ، به‌ڵام نه‌یتوانی له سیسته‌مه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داری تێ بگات . لینین زۆر زوو به هه‌ره‌س هێنانی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی بولشویکی زانی و ، بۆیه سیاسه‌تی تازه‌ی ئابوریی( نی‌پ ) * ی هه‌لبژارد و، ده‌روازه‌کانی رووسیای بۆ کاپیتاڵ و دراوی بیگانه ی وڵاتانی ڕۆژ ئاوا کرده‌وه . لنین وتی: کێ سوسیالیزمی به‌م جۆره‌ی سوڤیه‌تی ده‌وێ ! بوڵشڤیکهکان له ده‌ورانی ده‌سه‌لاتیان؛ ئابوریه‌کی گه‌شه کردوویان نه بوو ، و بیگومان دیموکراسیش بێ ئابوریه‌کی گه‌شه کردوو مانای هه‌ر نیه . تیئوریه‌کانی لنین سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت و شیوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئاسیایی** لێڵ و ئاسۆیه‌کی ڕوون نیشان نادات . یاداشته ناسک و جوانه‌کانی مارکس له ساڵی 1844 زاینی و یاداشته عیلمی و فه‌لسه‌فیه‌کانی لنین که له سالی 1914 زاینی نوسیبووی ، له لایه‌ن ستالینیستهکانهوه سانسور و شرت و گوم کران . حکومه‌تی سوسیالیستی سوڤیه‌ت له گه‌ڵ کاپیتالیزم چاو بڕکێی ده‌کرد و ئه‌و شێوه حکومه‌ته هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ئاره‌زووه‌کانی کرێکاران دابێن بکات . ئینگلس بۆ یه‌که‌مین جار به ڕوانێنێکی موقه‌ده‌سه‌وه چاوی له نوسراوه‌کانی مارکس کرد و ، له پێشه‌کی ته‌رجومه‌ی ئینگلیزی کاپیتاڵدا نوسی: کاپیتاڵ کتێبی ته‌وراتی چینی کرێکاره ! به‌م کاره‌ی دوکترینی مارکسی بۆ هه‌وه‌ڵین که‌ڕه‌ت گه‌یانده چله پۆپه‌ی په‌ره‌ستن و ئینگلس یه‌که‌م که‌س بوو که ؛ گه‌را و کۆڵه‌که‌ی دوگماتیزمی له مارکسیزم دانا. بوگدانۆف ، بوخارین و ته‌نانه‌ت پله‌خانۆف تهرجومهیهکی مرۆڤانهتریان له سوسیالیزم هه‌یه . شکسته‌کانی سوسیالیزمی ڕووسیا، ئه‌وه‌نده کاردانه‌وه‌ی نیگه‌تیڤی له سه‌ر ڕووناکبیرانی جیهان داناوه ، که بیرمه‌ندێکی کورد به ناوی مه‌سعود محه‌ممه‌د له وتاریکدا نوسیویه‌تی : ” ئه‌ی ڕێبه‌رانی جیهان یه‌ک بگرن و ئه‌ی کریکارانی جیهان یه‌ک مه‌گرن ! ” و فه‌هد ( یوسف سه‌لمان یوسف ) بیرمه‌ندێکی تر له کاتی هه‌ڵواسیندا وتی: کومونیزم له مردن به هێز تره و له سێداره‌ش به‌رزتره . تێپه‌ڕ بوون وسهفهرێکی دژوار ، سه‌خت و پڕ له کۆسپ ، ژان و ئازار له سه‌ر ڕێگای خه‌باتی چینی کرێکاردایه . بوحرانی دونیای سه‌رمایه‌داری هه‌تا دێ ، په‌ره‌ده‌ستێنێت . سه‌رمایه‌داری له کاناڵی ماسمیدیاهوه بۆ، چاره سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان و شکست دانی خه‌باتی کریکاران و بزووتنه‌وه جه‌ماوریه‌کان ئاڵترناتیڤی گونجاو ، دامرکێن و ئازار شکێنی هه‌یه و پێشکه‌شی ده‌کات .
شه‌پۆلی هه‌ژاری ده‌رگای ماڵه‌کانی کوتاوه !
ئه‌مسال ، شه‌پۆلی هه‌ژاره‌کان له کۆماره‌کانی بولگاریا ، ڕۆمانی ، بالکان و هه‌نگاریا به‌ره‌و ئاسکاندیناوی هات . ڕێزی پڕاوپڕم بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کانی جیهان هه‌یه . شارۆمه‌ندانی هه‌ژاری هه‌نگاریا و ڕۆمانی و به تایبه‌ت قه‌ره‌جه‌کان *** دیارده‌یه‌کیان له هه‌ژاری، برسیه‌تی وده‌رد و ئازاری مرۆڤایه‌تیان له شاره‌کانی سوید، نیرویژ و فینلاند نیشان دا. له ناویاندا گه‌نج ، پیاو و ژنی وات ده‌بینی، که توانای کاری هه‌بوو . ته‌قریبه‌ن هه‌زار ساڵه ئه‌م خه‌ڵکه له ئوروپا ده‌ژین و هێشتا ئاسیمیله نه بوون و خۆیان له گه‌ڵ ئوروپای یه‌کگرتوو و پێک هاته‌کانی نه گونجاندوه و؛ خراپ تر له هه‌موو شتێک هیشتا خۆیان به ساحیبی سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی بولگاریا ،ڕۆمانی و هه‌نگاریا نازانن . جار و بار له قهتتار و له شه‌قامه‌کانی شار ، چاوم پێیان ده‌که‌وت و دڵم ژانی ده‌کرد . ئایا وڵاتانی بولگاریا،ڕۆمانی، هه‌نگاریا و وڵاتانی بالکان ناتوانن ئه‌م مرۆڤه ڕاو نراوانه به‌خێو که‌ن ؟ بۆ ئه‌م هه‌موو تاوانه دژ به قه‌ره‌جه‌کانی ئوروپا و جیهان و مرۆڤایه‌تی ده‌کرێت ؟ ئیستاش بۆ من پرسیاره، خه‌ڵکی سومال و ئه‌فگانستان له خه‌لکی ڕۆمانی هه‌ژارترن و 30 ساڵه تووشی شه‌ری ناوخۆیی هاتون ، که چی له گه‌ڵ کولتوری سواڵی نامۆن . مینتالێتیت لای زۆربه‌ی هه‌ژارانی دونیا به شێوه‌یه‌که ، که سواڵکردن وه‌ک دیارده‌یه‌کی ناشیرین چاو لێ ده‌که‌ن . کۆمه‌ڵگای ههرسهێنراوی بولگاریا، ڕۆمانی و هه‌نگاریا تا ڕووخانی دیواری به‌رلین،خشه خش وشه‌ی کۆماری سوسیالیستیان ؟ به شوین خۆیاندا ده‌کێشا و ؛ هێشتا حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی له شیوه‌ی وڵاتانی رۆژئاوای ئوروپا؛ بۆ فه‌قیر و قه‌ره‌جه‌کان دابین و ده‌سته‌به‌ر نه کردووه. پێ ده‌چێت خه‌باتی چینی کرێکاری ئه‌و وڵاتانه له پڕۆسه‌ی دیفاعیشدا نه بێت .
شنه‌ی گۆڕان وحیزبه‌کان !
حیزبه کومونیسته‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوروپا ،ئامریکای لاتین ، ئافریکا و ته‌نانه‌ت ئاسیا پلاتفورمی چاکیان نوسیوه ،ئه‌مما سوسیالیزمهکهیان تراویلکه‌یه . دیکتاتوری کرێکاران سه‌رده‌مێکه بانگه‌واز ناکرێت ، خه‌باتی شاره‌ستانی، مه‌ده‌نی، گلوبال و شه‌قامه‌کان ده‌وری دیاری که‌ریان نواندوه . پلاتفورمی هێزه نادیموکراتیک و ئیسلامیه‌کان بێ ئه‌ندازه لێڵ و تاریک و هه‌موویان دژی مافی ژنان و دیموکراسین . پلاتفورمی هیزه چه‌پ، سێکۆلار و ڕادیکاڵه‌کان پێشکه‌وتوو و مودێرن و له دیموکراسی، به‌رابه‌ری ژن و پیاو و مافی مرۆڤ دیفاع ده‌که‌ن، که‌چی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک؛ ئیستا له ده‌وری هێزه دوواکهوتوهکان کۆ بونه‌ته‌وه . کۆسپ و گرفته‌کان چین؟ ئایا به‌رنامه‌یه ؟ ئایا ورده بورژوازی و چینی کرێکارله کۆمه‌ڵگادا، په‌یتا په‌یتا جێ گۆڕکی ده‌که‌ن ؟ ئه‌مڕۆ ناکرێت سنورێکی بیرکاری له نێوان ورده بورژوازی و چینی کرێکار دانین ! ناکرێ هه‌موو خه‌تاکان له ئه‌ستۆی بێ ئاگا بوونی چینی کرێکار دانێن . ئایا ته‌م و مژ، مێشکی چینی کرێکاری داگرتوه ؟ ئایا ته‌رجومه و ته‌فسیری نوێ له مارکسیزم پێویسته و ده‌بێ شتی تازه‌ی لی زیاد کرێت ؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که؛ ته‌بلیغ، سه‌بکی کار، به‌رنامه له گه‌ڵ ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگای و مێژووی هاوچه‌رخ بگونجێت؟ جه‌ساره‌ت له‌وه دایه که ته‌فسیر و ته‌رجومه‌ی نوێ و تازه له مارکسیزم به ده‌سته‌وه گرین و له گه‌ڵ خێرایی زه‌مان و تیکنۆلۆژی بێگونجێنین . کاتی نوێ بونه‌وه و ڕینیسانسێک له بناغه‌ی مارکسیزم هاتوه و ، هاوار ده‌کات . چه‌ندساڵ له‌مه‌و پێش ئێمه‌مانان ،هه‌زار و یه‌ک هیوای گه‌شمان له سه‌ر هیژمونی چینی کریکار هه‌ڵچنیبوو . ده‌ردی هه‌ژارانی وڵاتانی موسڵمان و جیهان چێیه که تا ئه‌و ئاسته جه‌ماوه‌ری خه‌لک به‌ره‌و ئیسلامی سیاسی ملیان ناوه ؟ بۆچی هه‌ژارانی وڵاتانی موسڵمان ، به بانگه‌وازی مه‌لا پاڕازیت و مفته خۆره‌کان ملی خۆیان ده‌شکێنن ؟ جه‌ماوه‌رێک که بۆ دیداری پاپ ڕێبه‌ری مه‌سیحیه‌کان له شاری ڕۆم ( ئیتالیا) کۆبوه‌وه ، زۆر به زه‌حمه‌ت بۆ ڕێبه‌رانی حیزبی و حکومه‌تی کۆ ده‌بێته‌ه‌وه . تاکتیکی خۆته‌قاندنه‌وه و کوشتنی منداڵان ، ژنان و پیران کوا په‌یمان و وه‌فا به مرۆڤایه‌تیه و ده‌ردی بێ ده‌رمانی هه‌ژاران چاره سه‌ر ده‌کات ! له خه‌باتی مه‌ده‌نی، هه‌موو توێژ و چین و بازنه ( ته‌یف ) سیاسییه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌رکێکی مێژووییان هه‌یه که فیداکاری بۆ بکه‌ن ، به‌ڵام له خه‌باتی پێشمه‌رگانه و چه‌کداری ته‌نیا پێشمه‌رگه‌کانن که به‌ر پرسی هه‌موو ئه‌رکه قورسه‌کانن . بوار و قوناغی سه‌ده‌ی 21 و مه‌نتیقی ئوسولی حوکم ده‌کات ؛ که ئه‌مڕۆ کانگای خه‌بات شاره‌گه‌وره‌کان و شارۆچکه‌کان و ناوه‌نده پڕ نفوسهکانه . حیزبه‌کان ناتوانن مانگرتنه مه‌ده‌نیه‌کان و خۆپیشاندانه گه‌وره‌کان ڕێک خه‌ن . به‌شداری جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک و خه‌باتی سه‌ر شه‌قام سه‌رجه‌م ئاشتی خوازانه‌یه و ، به زۆری دوور له توند‌و تیژیه . له خه‌باتی به‌ر بڵاوی جه‌ماوه‌ری هێزێکی پێشڕه‌وی سیاسی نوێ خۆی وه‌ک ڕێبه‌ر نێشان ده‌دات وناڕاسته‌وخۆ که‌مینه‌ی حیزبی وڕێبه‌رانی کلاسیک به‌ره‌و په‌راوێز و هه‌ڵدێر ده‌بات . له کوردستان شیوه خه‌باتی چه‌کدارانه، پلانمه‌ند و داڕێژراو له لایه‌ن داگیرکارانه‌وه به سه‌ر خه‌ڵکی کوردا ؛ سه‌پێنراوه و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ناچار کراوه بۆ دیفاع له که‌رامه‌تی تاکی کورد، په‌نا بۆچه‌ک ببات و وه‌ک فریادره‌سێک نرخی بۆ دا‌نێت. ئه‌گه‌ر ڕێگا حه‌للی دیموکراتیک ، پاره‌له‌مانی و ریفراندوم هه‌بێت ، ده‌س بردن بۆ چه‌ک به زه‌ره‌ری هه ژارانه . پێشمه‌رگه له خه‌باتی پڕ له هه‌ڵسوکه‌وت و دریژ ماوه‌ی خۆیدا له به‌رانبه‌ر داگیرکارانی کوردستان، هه‌رگیز تاکتیکی ناجوامێرانه‌ی” خۆ ته‌قاندنه‌وه” و ” کۆمه‌ڵ کوژی” به کار نه هێناوه و له‌م بواره‌دا زۆر سه‌ر به‌رزه . ئه‌گه‌رچی پێشمه‌رگه ده‌یتوانی له هه‌موو تاکتیکێکی خوێناوی و نامرۆڤانه که‌ڵک وه‌ر گرێت و توانای کوشتنی خه‌ڵکی بێ دیفاعی له بواره‌کانی خه‌باتدا هه‌بوه و به خۆشحاڵیه‌وه هه‌رگیز نه‌یکردووه .
ڕاسپارده‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی !
ئایا خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌دیل و ئاڵترناتیڤی خه‌باتی چینایه‌تیه؟ ئایا کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر خه‌باتی چینایه‌تی هه‌یه؟ ئایا مه‌یدانی هه‌ڵسوڕانی خه‌باتی چینایه‌تی سنووردار و به‌رته‌سک نه کردووه ؟ چینی ” که‌م داهات و نه‌دار ” ی کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی فه‌عال و جیددی به‌ره‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌رچه‌رخاوه . خه‌باتی مه‌ده‌نی له هه‌ڵکشاندایه و به هێزێکی ئاشتی پارێز و به‌رز نرخێنراوه ، له هه‌مان کاتدا بابه‌تێکی که‌م زانراوه و به تایبه‌ت باسی زۆر نه کراوه . زۆر که‌س باوڕیان به دیکتاتوری کرێکاران نه ماوه ، به‌ڵام باوڕیان به دیموکراسی هه‌یه . سه‌رمایه‌داری ، به مه‌به‌ستی ژه‌هر پژاندنی مێشکی چینی به‌رهه‌م هێنه‌ر ، ماسمیدیای له خزمه‌تدایه . چینی کرێکار ،ڕاسپارده‌یه‌کی بۆ ئازادی پێێه و نایه‌ویت ماسمیدیا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاقمێکی گیرفان پڕی گیرفان بڕی جه‌ماوه‌ردا بێت . هێرش و شاڵاوی به‌ر فراوانی پڕوپاگاندا ، ته‌بلیغی ژه هراوی، شه‌ڕی ئه‌لکترونیکی و ماسمێدیا دژی مرۆڤایه‌تی ههڵدهسوڕن و، له هه‌مان کاتیش‌دا دژی چاره‌نوسی چینی کرێکارن . ئه‌مڕۆ هه‌ژارانی جیهان دوو چاری هه‌زار و یه‌ک ، گیر و گرفت و کێشه‌ی سه‌یر سه‌یر هاتوون . دیارده‌ی گوێگرتن و جاسوسی له ئاسمان، ده‌ریاکان و زه‌وی به مه‌به‌ستی کونتڕۆڵی تاکی مرۆڤ، به ئاشکرا ئاسایی بوه‌ته‌وه و زل هێزه‌کان وه‌کوو : چین، ڕووسیا، ئامریکا ، ژاپون، هیند، پاکستان، ئالمان، فه‌رانسا ، بریتانیا، کانادا ، ئوسترالیا و ئیتالیا قه‌د شه‌رمه‌زاری ئه‌م پێ شل کردنه‌ی مافی مرۆڤ نین . قوناغێکی ڕه‌ش و ترسناکی کونتڕۆڵ؛ به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا داسه‌پاوه . ئیستا ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسی مایکرۆسۆفت، ئه‌پڵ، فه‌یس بووک ، توئی تر و یوتوپ سه‌ر له ئاسمان ده‌کوتێ. جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک و به تایبه‌ت گه‌نجه‌کان و نه‌سڵی نوێ ، زانیاری حیزبی، سیاسی و ئایدئولۆژیکی به‌رزیان نیه . و زانیاری زۆریان سه‌باره‌ت به کۆمپیوته‌ر، یوتوپ، فه‌یس بووک هه‌یه و ڕه‌وتی مێژوویان به هاتنه سه‌ر شه‌قام ، نافرمانی مه‌ده‌نی و خه‌باتی شاره‌ستانی گوڕێوه و خوازیاری گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نگری شۆڕشی زانیارین . نه‌سڵی نوێ له‌و حیزبانه که له سه‌ر بناغه‌ی ئایدولۆژی وشک و تۆخ دامه‌زراون و ،مێشکیان کلیل و کڵۆم داوه ڕوویان ههڵچهرخاندووه. به‌رژه‌وه‌ندیه به‌ر ته‌سک و سنوورداره‌کان وای کردووه که ؛ دیکتاتوری حیزبی ڕوو له گه‌شه‌یه و له داهاتوودا، کاره‌سات ده‌خولقێنێت . میعمارانی بیر ته‌سکی حیزبی ،له باتی هه‌ڵویستێکی به جێ و دوور بینانه، ڕاسته‌وخۆ زه‌ره‌ر له دیموکراسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ن . ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌وساوه‌کان خوازیاری ده‌سه‌ڵاتن ،ئه‌مما له ناو حیزبه کرێکاریه‌کان ئه‌ندام ، چالاکوان و هه‌ڵسوڕاو نین . تلهویزیونهکانی ئوپۆزیسیون به ته‌واو هێزیانه‌وه ،په‌رده له سه‌ر جه‌نایه‌ته‌کانی سه‌رمایه‌داری هه‌ڵده‌گرن، که چی ئال و گۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ژیانی هه‌ژاران به‌ر چاو ناکه‌وێت . خه‌باتی سه‌ر شه‌قام نیشانی دا که؛ ڕاسپارده‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی؛ ئالترناتیڤی چاک و له گه‌ڵ ڕاسپارده‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی هاوڕه‌وت و کۆکن .
هه‌ژارانی کوردستان چاوه ڕێی چاره‌نوسێکی دیار و به‌خته‌وه‌رن !
ئه‌م هه‌موو شکسته‌ی حیزبه‌کانی جیهان ؛ ته‌نیا به‌رهه‌می بیرهحمی سه‌رمایه‌داری و داگیرکاران نیه؛ به‌ڵکوو به‌رهه‌می پلاتفورمی ڵێڵ ، نه بوونی به‌رنامه‌و فیکری سیاسی ده‌ورانی گلوبالیزم و ههلنهبژاردنی شێوه‌ی گونجاوی که‌ڵک وه‌ر گرتن له دونیای زانیاری و تکنیکه . دایره‌ی بیر کردنه‌وه‌ی حیزبه‌کان به‌رته‌سکه و پێویسته کارنامه‌یه‌کی پڕ له سه‌روه‌ری بۆ مێژووی هاوچه‌رخ تۆمار که‌ن ! سه‌رکه‌وتنی حیزبه کوردیه‌کان ، له زۆر بواردا شیاوی ئاماژه‌یه و ده‌سکه‌وتی دیاری کراویشیان هه‌بوه . پێویسته حیزبه چه‌په‌کانی کوردستان ، وڵامده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی ڕزگاری نیشتمانی و شه‌ڕی چینایه‌تی بن وبۆ سه‌رکه‌وتن له‌م دوو شه‌ره دا؛ پاڵ به خه‌باتی مه‌ده‌نیه‌وه بده‌ن . داگیرکارانی کوردستان ڕێگا ناده‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ڕێکخراوه‌ی ئازاد‌دا ههڵسوڕن و، بڵاڤۆک و ڕۆژنامه خۆیان بڵاو که‌نه‌وه . هێچ ڕێگایه‌کیان بۆ هه‌ژاری کورد نه‌هێشتوته‌وه تا خۆی له نه‌داری و هه‌ژاری ده‌رباز بکات . جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ناچارن بۆ دیفاع له که‌رامه‌تی خۆیان و به‌ده‌س هێنانی مافه‌کانیان په‌نا بۆ خه‌باتی چه‌کداری، ڕاپه‌ڕین و شۆڕش به‌رن . به‌شی گه‌وره‌ی مێژووی خه‌ڵکی کورد له شه‌ڕدا تێپه‌ر بووه . داگیرکاران حازر نین، دیالۆگ و گفتوگۆ له گه‌ڵ خه‌ڵکی کورد بکه‌ن ، وله باتی کاناڵی دیالۆگ له کانال و زمانی تفه‌نگ که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن. حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستان به چه‌پ و ڕاسته‌وه، ئه‌و ئورگانانه نین که هیوا زل و گه‌وره‌کانی هه‌ژارانی کوردستان له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا نوێنه‌رایه‌تی که‌ن . مێژووی سه‌رده‌م لاپه‌ڕه‌کانی خۆی کردوه‌ته‌وه و کرده‌وه‌ی هه‌موو حیزبه‌کان و ڕیکخراوه‌کانی کوردستان تۆمار ده‌کات . ڕێبه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه‌کان له بواری دیارده‌ی سه‌روه‌ت و سامان و دراوی ماڵی حیزبه‌کان ” ڕوون بێژیی ” یان هه‌رگیز نیه. گوزارشی قازانج ، زه‌ره‌ر، میزانی پاره ، سروه‌ت و سامانی حیزبه‌کان هه‌ر دیار نین و هه‌میشه له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و ڕێکخراوه‌کان نهێنی کراوه . کورسی ڕێبه‌ری هه‌تا هه‌تایه له گه‌مارۆی هه‌ندی که‌س دایه و به که‌سیش نادرێت . په‌یتا په‌یتا کونفرانس، پیلینۆم، کونگه‌ره و سیمپۆزیوم ده‌گرن وخێرایش له بڵاڤۆک و ماسمێدیای حیزبی ده‌سکه‌وته‌کانی کۆبونه‌وه‌کان جاڕ ده‌ده‌ن و بانگه‌واز ده‌که‌ن . له پلاتفورمی حیزبه‌کانی کوردستان سه‌باره‌ت به دیارده و په‌تای ” که‌م ئاوی” و ” ژینگه” که له داهاتوویه‌کی نزیکدا کاره‌سات ده‌خولقێنێت و ژیانی دانیشتوانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی جیددی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ، که‌متر باسێکی ڕوون و کونکریت به‌ر چاو ده‌که‌وێت. حیزب و ڕێکخراوه‌کان به مه‌به‌ستی ، که‌ڵک وه‌ر گرتنئ زانیاریانه و مودێڕن له سامانه سروشتیه‌کان ، ئاوی کانیاوه‌کان ، ڕووباره‌کان ، ده‌ریاچه‌کان و ژینگه پارێزی پێویسته پلاتفورمێکی گونجاو و لۆژیکیان هه‌بێت . حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌کان چ پلان و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ” ئاو” و ” ژینگه ” که پاراستنیان له گلینه‌ی چاو گرینگ تره نوسیوه و یا داڕشتوه ؟ ئایا ماسمیدیا ی حیزبی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدایه ؟
خاڵه پۆزیتیڤه‌کانی ڕێکخراوه چه‌په‌کان ؛ که‌م نین ئه‌مما زه‌حمه‌ته ئومید و هیوای چل میلیون کورد ده‌سته به‌ر که‌ن . په‌یامه ڕازێنراو ، نه‌خشێنراو و دارێژراوه‌کانی حیزبه‌کان ، دڵساری و نائومیدی بڵاو ده‌کاته‌وه و کاردانه‌وه‌ی نه‌خوازراو ده‌خولقێنێت . تاکتیک و ستڕاتیژی حیزبه‌کان ئه‌و ئامانجانه ناپێکێ که ته‌نانه‌ت بۆ خۆیان دیاریان کردووه و دایانناوه . بۆ نموونه : به‌رژه‌وندی بنه‌ماڵه‌یی و به‌ر ته‌سکی حیزبی ، له باشوری کوردستان؛ پێک هێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی پاش ئاکامی هه‌لبژاردنه‌کان وتێپه‌ڕ بوونی نزیکه‌ی 200 رۆژ ، ئیفلیج کردووه . ئه‌م حیزبانه به ئاشکرا گاڵته به دیموکراسی و ئیراده‌ی شارۆمه‌ندان ده‌که‌ن و له ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵک ڕێز ناگرن . ژیانی چینی کرێکار و جه‌ماوه‌ری که‌م داهات و فه‌قیر، ساڵ به ساڵ به قوناغێکی سه‌خت و دژواری ئابوری‌دا ، گوزه‌ر ده‌کا و تێپه‌ڕ ده‌بێت . خه‌باته مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که تا ڕاده‌یه‌کیش ، به‌رهه‌می کاری سیاسی و به حه‌وسه‌ڵه و په‌یتا په‌یتای حیزبه‌کانه،جێگای ڕێز و قهدردانین . خه‌باتی به‌ر بڵاوی مه‌ده‌نی و مودێڕن ، داگیرکارانی تووشی زه‌حمه‌تی فراوان کردووه‌و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانیان متمانه‌ی پێشویان به خۆیان و بهحکومهتهکهیان نه ماوه . هێزی داپڵۆسێنه‌ری داگیرکاران له حاست خه‌باتی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر شه‌قام هیچیان پێ ناکرێت و له‌رزیان لێ نیشتوه . پێ ده‌چیت و دوور نیه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نیزامیان بڕووخێت وله داهاتوودا کۆتایی به داگیرکاریان بێت . پارتی کرێکارانی کوردستان خه‌باتی سه‌ر شه‌قامی زۆر سه‌رکه‌وتوانه له باکوری کوردستان ڕێبه‌ری و به ڕێوه بردووه ، که هیوابه‌خش و جێگای ئومێده . خه‌باتی مه‌ده‌نی دوور له توند و تیژیه و سه‌هۆڵه‌کانی ترس و سامی تواندوه‌ته‌وه و؛ کولتوری دیموکراسی به‌ره‌و گه‌شه‌کردن ده‌بات .
21 04 2014
ڕوونکردنه‌وه:
1- سیاسه‌تی ” نی‌پ ” به مانای سیاسه‌تی نۆی ئابوریه،که له پیتی هه‌وه‌ڵی سێ وشه‌ی ئینگلیزی وه‌ر گیراوه .
NEP : New E conomy Polise
2- شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئاسیایی ،له کونفرانسی ساڵی 1931 ی زاینی له شاری لنین گراد درایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه . کونفرانسه‌که بیر و باوڕی ڕیازانۆف ، وارگا، مادیار و بۆخارین ی په‌سه‌ند نه کرد .
GIPSY, ZIGENARE , GYPSY قه‌ره‌جه‌کان : 3-
هه‌زار ساڵه له ئوروپان. زه‌مان بۆ ئه‌وان ڕاوه‌ستاوه، خێڵات و تۆژێکی گه‌رۆکن و هه‌میشه ڕاونراون . به زۆری له هه‌نگاریا، ڕۆمانی و پۆله‌ند ده‌ژین . کۆسپ و له‌مپه‌ر بۆ تێکڵاو بوون و ئاسمیله بوونیان له ناو کۆمه‌ڵگادا زۆره . ئه‌و حیزبانه‌ی ئوروپا که بیر و بڕوای راسیستی و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستانه‌یان هه‌یه، به ئاشکراگیر و گرفتینان بۆ دروست ده‌که‌ن . سیسته‌مه‌کان و به تایبه‌ت حیزبه ڕاسته‌کانی ئوروپا، قهرهجهکانیان به‌شێوه‌یه‌ک له په‌راوێز خستوه که، که‌متر ده‌توانن ،خۆیان له هه‌ژاری وئه‌و ژیانه سه‌خته ده‌رباز که‌ن و ستاتوس، ئیعتبار و پێگه ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به‌رز که‌نه‌وه .
سه‌رچاوه‌کان :
English
1- Kurdistans delning och Den kurdiska Nationalismen by:
Dr. Hashem Ahmadzadeh 1998 Kitab- i Arzan , Sweden .
2- The Transitional program for Socialist revolution by: Leon Trotsky New York 1977 . 3- Long walk to freedom by : Nelson Mandela
4- The Age of extremes .A history of the world (1914- 1991) by:
Eric Hobsbawm
کوردی :
5- دوکتور که‌مال مه‌زهه‌ر ، ئاوڕ له مێژوو ده‌داته‌وه ، ئاماده کردنی زانیار سه‌ردار Dr. Kamal Muzhir , Review of the History ! قڕگه‌یی Zanyar serdar 20112011
6- جیهانگیری ( سه‌ره‌تایه‌ک بۆ تێگه‌یشتن له به جیهانی بوونی سه‌رمایه و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان ) فوئاد مه‌جید میسری .
7- دێموکراسی چییه ؟ (شاره‌زایی له گه‌ڵ دێموکراسی ) نووسینی : د‌یڤید بیتهام و کیڤین بوێل . ته‌رجومه‌ی که‌ریمی حیسامی .
8– مۆدێڕنیته ، دێموکراسی و ڕۆشنبیران : رامین جه‌هانبه‌گلو – موسلیح ئیروانی و موراد حه‌کیم .
فارسی:
9- تاریخ اجتماعی و سیاسی ایران از: سعید نفیسی جلد دوم ، انتشارات بنیاد ، تهران 1344 خورشیدی .
10- فروپاشی نڤام سنتی و زایش سرمایهداری در ایران از: احسان گبری انتشارات توده 1354 خورشیدی .
ته‌واو 21 04 2014