بێهزاد خۆشحاڵی
سڵاو‌و رێز
سه‌باره‌ت به‌لێدوانی جه‌نابتان سه‌باره‌ت به‌نه‌مر “سمكۆ”
سه‌رچاوه‌ی ژماره1:
مارشه‌معوون له‌گه‌ڵ هه‌موو تیره‌كانی ئاشووری‌و سه‌رۆك خێڵه‌كان قسه‌ی كرد كه چ بكه‌ن؟ پێیان باشتر بوو یارمه‌تی رووس بده‌ن. له 2مارس1915 مارشمعون رووسه‌كانی بینی‌و به‌یارمه‌تی ده‌سته‌یه‌ك سه‌ربازی رووس گه‌رایه‌وه لای تیره‌كه‌ی. ئه‌و به‌رله‌وه‌ی پێشنیاری رووسه‌كانیان بو روون بكاته‌وه خێڵی جیلووسوینی خۆی به‌رداو به‌ره‌و سه‌ڵماس كه‌وتنه‌ڕی. جیلوكان له‌رێگا تووشی سوپای سمكۆ بوون‌و توانییان به‌شه‌ڕ ریگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه. له‌و شه‌ڕه‌دا كوڕه گه‌وره‌كه‌ی سمكۆ كوژرا.
سه‌رچاوه: مێژووی ئارامییه‌كان له كوردستان دا، شاسوار هه‌رشه‌می، سلێمانی چاپی دووهه‌م. ل255
سه‌رچاوه‌ی ژماره2:
مارشمعون له‌به‌رواری 12 مارسی 1915 لایه‌نگریی خۆی بو رووسیای قه‌یسه‌ری دووپات كرده‌وه.
س: كورد‌و ئاشووری، كرێكار عبدڵڵا حسێن، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، ئوفیسی داناز. ل 145
سه‌رچاوه‌ی ژماره 3:
مارشمعون له ساڵی1915 زایینی به‌ڵێنی به حاكمی ئه‌ودیوی قه‌فقاس نیكولای نیكو لایوویچ دا كه پاڵپشتی رووس دژ به‌تورك ده‌كات. پێش قه‌ره‌ولی سوپای رووس بو سه‌ر كوردستا‌و سواره‌كانی ئه‌رمه‌ن‌و ئاشوور بوون. ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی زور دڵڕه‌قانه‌و بێ به‌زه‌ییانه كه‌وتنه كوشتنی خه‌ڵكی ئه‌و شار‌و گوندانه‌ی كه داگیریان كردبوو.
س: سه‌رچاوه: مێژووی ئارامییه‌كان له كوردستان دا، شاسوار هه‌رشه‌می، سلێمانی چاپی دووهه‌م. ل256
سه‌رچاوه‌ی ژماره4:
جیلوه كوچه‌ره‌كانی توركیا له رێگه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ئورامار، ئه‌تروش، به‌رواری‌و بارزانییه‌كان شه‌ڕیان كرد.له‌كوتاییدا له ده‌وری ورمێ بنه‌وبارگایان خست‌و گیرسانه‌وه، ئه‌م خه‌ڵكه زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانیان به تاڵان‌وبڕ دابین ده‌كرد.
س:كورده‌كان، حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع، سلێمانی، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، ل.86
سه‌رچاوه‌ی ژماره5:
ئاشوورییه هه‌ڵاتووه‌كانی شه‌ڕ كه له ورمێ نیشته‌جی بوون، له‌ژیر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و موژه‌ده‌ره ئه‌مریكیانه‌دا بوون كه هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌م مه‌سیحییه نه‌ستووریانه بكه‌ن به پروتیستان.
س: كورده‌كان، حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع، سلێمانی، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، ل.82
سه‌رچاوه‌ی ژماره5:
هێزه‌كانی ئاشوور به‌سه‌ركردایه‌تی پتروس ئاغا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رووسیا توانیان زیاتر له سه‌دان گوندی كورد كاول بكه‌ن‌و ئاگری تێبه‌رده‌ن. له‌ئه‌نجام دا جگه له كوژراو‌و بریندار یه‌ك ملیون كورد ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
س: كورد‌و ئاشووری، كرێكار عبدڵڵا حسێن، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، ئوفیسی داناز.ل146
سه‌رچاوه‌ی ژماره6:
ئاشوورییه‌كانی نیشته‌جیی ورمێ بوونه هاوده‌ستی جیلوه‌كان‌و كه‌وتنه كۆمه‌ڵكوژی موسڵمانه‌كان. نوێنه‌ری پاپا “مانسیور مه‌نته‌گ” هه‌وڵی دا به‌ر به‌كوشتار بگرێ به‌ڵام “د.شیدید” میسیونیری ئه‌مریكا به‌توندی پشتگیری له ئاشوورییه‌كان ده‌كرد‌و بۆ كوشتن‌و بڕینی ئێرانییه‌كان هانیانی ده‌دا.
س: كورده‌كان، حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع، سلێمانی، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، ل.85
سه‌رچاوه‌ی ژماره7:
ئه‌و ئاشووریانه‌ی له‌چنگی عوسمانی له‌ناوچه‌ی هه‌كاری رایان كردبوو، سمكۆ له ناوچه‌ی خۆی حه‌واندبوویانیه‌وه.
س: فه‌رهه‌نگی مێژووی كورد، مكاییل گه‌نته‌ر، و: مامكاك، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر،2007، ده‌زگای ئاراس، ل157
سه‌رچاوه‌ی ژماره8:
مارشمعونی گه‌وره‌ی ئایینی جیلوه‌كان، كه‌سێكی زیاده‌خواز، به‌رزه‌فر‌و شه‌ڕانی بوو، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه به‌ڵێنی حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئاشووری پێ‌درابوو له به‌شیك له خاكی ئێران‌و عوسمانی.
س: ساختار سازمان‌و شیوه‌ی معیشت عشایر ێ‌ژربایجان غربی، ابراهیم اسكندری نیا، چاپ دیبا، زمستان1362، انتشارات انزلی ارومیه، ص94
سه‌رچاوه‌ی ژماره9:
له‌سه‌ره‌تای مایسی1916 هێزه‌كانی رووسیا له‌زیر سه‌ركردایه‌تی له‌ژیر سه‌ركردایه‌تی جینیرال چیروزبوف دا به‌ره‌و ره‌واندز هاتن. چوار فه‌وجی فیدایی ئه‌رمه‌نی‌و نه‌ستووریان له‌گه‌ڵ‌دا بوو. روژی 13 مایس توانیان شاری ره‌واندز بگرن. ئه‌رمه‌نه‌داخ له دڵه‌كان ویستیان تۆڵه بستێنن‌و له‌به‌رچاو رووسه‌كان كه‌وتنه‌گیانی دانیشتوانی ره‌واندز، به‌پێی زۆر سه‌رچاوه، له‌كاتی ئه‌م كوشتاره‌دا، 5000پیاو، ئافره‌ت‌و منداڵی كورد بوونه قوربانی. زۆربه‌ی كوژراوان به‌گولله نه‌كوژران به‌ڵكوو فڕێ دراونه گه‌لی ره‌واندز. له‌نزیكه‌ی 2000خان‌و، ته‌نیا 20 خان‌و له‌سه‌رپێ مابوون.
س: كوردستان له ساڵه‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، دوكتور كه‌ماڵ مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، به‌غدا، كۆڕی زانیاری كورد، ل147
سه‌رچاوه‌ی ژماره10:
له‌راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی1916 زایینی كه له بۆتان سه‌ری هه‌ڵدابوو، كورده‌كانی درسیم زۆر یارمه‌تی ئێمه‌یان دابوو به‌ڵام له‌ترسی ئه‌رمه‌نییه‌كان نه‌یاندهه‌یشت بچینه نیو ده‌رسیم. ئه‌یانوت له‌رووسه‌كان ناترسین به‌ڵام له‌ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ترسین چون ده‌مانكوژن‌و سووكایه‌تی به‌نامووسمان ده‌كه‌ن‌و ئێوه‌ی رووس رێگایان ده‌ده‌نی.
س: كورد له‌ئه‌رشیوی رووسیا‌و سووفیه‌ت دا، د. ئه‌فراسیاو هه‌ورامی، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، 2006ف ده‌زگای موكریان
سه‌رچاوه‌ی ژماره11:
گاژریموفسكی له12 تشرینی یه‌كه‌می1917 ده‌نووسێت: هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه كورده‌كان له‌سه‌ر په‌نجه‌ی خویان هه‌ڵسووڕێنن بو ئه‌وه‌ی بۆ دروست كردنی ئه‌رمه‌نیای سه‌ربه‌خو له‌ناوچه كوردنشینه‌كان كاریان پێ بكه‌ن.
س: كێشه‌ی كورد، 1896-1917، م.س.لازریف، و: د.كاووس قه‌فتان، ل646
سه‌رچاوه‌ی ژماره12:
رووسه‌كان ده‌ستیان كرده پیلانگێڕی‌و مارشمعونیان به25000 پیاوی ئازا راسته‌وه كرد له‌گه‌ڵ سماییل ئاغا حكومه‌تێكی كورد ـ ئه‌رمه‌نی پێك بێنی به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتن سمكۆ بكوژن‌و حكومه‌ت بكه‌نه ئه‌رمه‌نی ـ ئاشووری.
س: مێژووی كورد‌و كوردستان، شوكروڵڵا بابان، ساڵی2004، ل25
سه‌رچاوه‌ی ژماره13:
مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌و ئاشوورییه‌كان كه له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه پڕچه‌ك كرابوون له پووشپه‌ڕی1917 ، هه‌موو شار‌و گونده‌كانیان تاڵان كرد‌و خه‌ڵكیكی زۆریان كوشت‌و دواتر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ش دا، بازاڕی شاریان تاڵان كرد‌و دواتر سووتاندیان‌و هه‌ركه‌سیان به‌رده‌ست كه‌وت كوشتیان.
س: ساختار سازمان‌و شیوه‌ی معیشت عشایر ێ‌ژربایجان غربی، ابراهیم اسكندری نیا، چاپ دیبا، زمستان1362، انتشارات انزلی ارومیه، ص94
بروانه‌بو:
سمكۆ، سه‌ید كه‌ماڵ ئیبراهیمی، به‌ڕێوه‌به‌ریییه‌تی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، 2012
بو تێگه‌یشتن له هه‌ستی كوردایه‌تی “سمكۆ بڕوانه بو:
نامه‌كانی نێوان شیخ مه‌حمودی حه‌فید‌و سمكۆ، 2004، ده‌زگای ئاراس
بو تێگه‌یشتن له‌و كاری هێرش كردنه سه‌ر مه‌هاباد، بڕوانه بۆ به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی بریتانیا له‌سه‌ركوردستان
به‌ڵام پرسیاریكی كورت:
ئایا جه‌نابتان وه‌ك به‌رپرسی ده‌زگایه‌كی زۆر گرینگ وه‌ك ناوه‌ندی خوێندنه‌وه‌ی ئیستراتژ‌یكی كوردستان، یه‌ك له‌م سه‌رچاوانه‌تان سه‌باره‌ت به‌مێژووی كورد‌و كوردستان نه‌خوێندوه‌ته‌وه؟
ئه‌گه‌ر “نه” كه….جێگای داخه
ئه‌گه‌ر “ئه‌رێ ” …. زور جێگای داخه
رێز‌و حورمه‌ت
بێهزاد خۆشحاڵی
2.11.2013
سەرچاوە: http://www.heloykurdistan.com