«محەممەد مەمەندزادە»، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی، لێکرا

 «محەممەد مەمەندزادە»، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی، لێکرا

بە پێی ھەواڵەكان، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، «محەممەد مەمەندزادە» چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی سەردەشت ڕایگەیاند، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڕەشەی دەسبەسەرکردنیان لێکردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە کە پێشتریش لە رۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی بۆ ڕاگواستنی ئاوی بەنداوی سەردەشت و کەمیی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کرابوو، لە بارەی ھەڕەشەی ئەمجارەی سوپای پاسداران،  لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەیدا ڕایگەیاند: «ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە کەمپەینێکی خێرخوازی لە من پرسیار کرا، ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان من و ئەو کەمپەینە بوونی نییە و تەنیا یەک جار لە کاناڵی تێلێگرامی «بژوینی چیای سەردەشت» پۆستێکم لەبەر پشتیوانی کردن لە «ئەنجومەنی خێرخوازی» دانابوو و ئەو پۆستەشم لە کاناڵە هەواڵدێرییەکی ئاستی شاری سەردەشت کۆپی کردبوو، هەر ئەمە بووەتە هۆی ئەوەیکە تەلەفۆنم بۆ بکەن. ئەمەش جێگای ئاماژەیە کە ئەو ئەنجومەنە، ئەنجومەنێکی فەرمییە».


 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …