سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

« ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر» لە بەندیخانەی مەهاباد، ئازاد را

« ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر» لە بەندیخانەی مەهاباد، ئازاد را 

بە پێی ھەواڵەكان، ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناسناوەی «ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر» خەڵکی ئاوایی «لەج» سەر بە شاری مەهاباد، پاش کۆتایی ھاتنی  ماوەی حوکمی زیندانییەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ۲۷ی بەفرانباری ٩٩،  بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

شایانی باسە، نێوبراو لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕاستای بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران»، بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری، مەحکووم کرابوو و ھەر وەھا ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرابووەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …