چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی مەریوانی لە ھەرێمی کوردستان

کرێکارێکی خەڵکی ھەورامانی ناوچەی مەریوان بە ھۆی رووداوی شوێنی کار لە ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.

کرێکارێکی خەڵکی ھەورامانی ناوچەی مەریوان بە ناوی ئێحسان خەسرەوی ٣٣ ساڵ تەمەن، بە ھۆی برق گرتوویی لە شاری رانیە لە ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە، ساڵانە ھەزاران کەس لە خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بە ھۆی نالەباریی بواری ماڵی و بۆ کرێکاریی کردن روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن و بەشێکی بەرچاویان رووبەڕووی گرفت و کێشەی جۆراوجۆر و بەتایبەت رووداوی شوێنی کار دەبن و گیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …