سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “محەممەد ئەحمەدی”، “ئیدریس بەهرامیان” و “فەرید درەخشانی” خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەیان لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شاری مەریوان کرابوون.

ئەو سێ هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرابوون.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو سی هاووڵاتییە زانیارییەکی ئەوتۆ بەدەست نەهاتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …