چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

دەستگیر کردنی کچە چالاکوانێک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوای گەڕان و پشکنینی ماڵی باوکیی “کەژاڵ نەسری”، ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەستگیر کرد.

ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لەلایەن ئیتلاعاتەوە بە پاساوی چالاکیی لە جێژنەکانی نەورۆزی کوردەواریی دەستگیر کرابوو.

هەوەرها چالاکێکی دیکەش بەناوی “فەرهەنگ عەیوەزی” خەڵکی ئەو ئاواییە بەیانی ئەمڕۆ گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراویتراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …