بەڕێکردنی «محەممەد حاجی ڕەسووڵ پور» و «جەلال وەفایی» بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان

  • بەڕێکردنی «محەممەد حاجی ڕەسووڵ پور» و «جەلال وەفایی» بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان

 بە پێی ھەواڵەكان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو ھاووڵاتی کورد بە ناسناوەکانی «محەممەد حاجی ڕەسووڵ پور» و «جەلال وەفایی» بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانیان، بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان بەڕێ کران.

جێگای ئاماژەیە، «حاجی ڕەسووڵ پور» کە لە ڕێکەوتی ۳۰ی بەفرانباری ساڵی ۹۹، دەسبەسەر کرابوو پاش لێکۆڵینەوەی، لە لایان دادگای بۆکان، حوکمی ٥ مانگ زیندانی بۆ بڕابووە. نێوبراو لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ھەروەھا، «جەلال وەفایی» لە ڕێکەوتی ۲۴ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە، لە لایان دادگای بۆکان حوکمی ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. نێوبراو لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕ، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …