دەسبەسەر بوونی سێ ھاووڵاتی لە مەھاباد لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە
بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، دوو ھاووڵاتی کوردی خەڵکی ئاوایی بێیتاس سەر بە شاری مەھاباد بە ناسناوەکانی «لوقمان مەولانی» تەمەن ٤٠ ساڵ و «خەمان ئەحمەدی» تەمەن ٣٨ ساڵ، لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەھاباد دەسبەسەر کران.
لە ھەمان کاتدا، ھاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی حاجی عەلی کەند و دانیشتووی شاری مەھاباد بە ناسناوەی «بازید جەھانگیری» لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دسبەسەر کرا.
شایانی باسە، نێوبراوان بێ بەڵگەی یاسایی دسبەسەر کراون و بۆ گرتنگەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواستراونەوە.