پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

دوو هاووڵاتیی دیکە لە سەقز دەستگیر کران

دوو هاووڵاتیی دیکە لە ئاوایی “ملقەڕنی” سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر کران.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی ئاوایی “ملقەڕنی”ـی سەر بە شاری سەقز بەناوەکانی “محەممەد فەدەوی” و “ڕەحمەتوڵلا سالحیان” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستگیر کران.

هەر لەم پێوەندییەدا و هەر لەو ڕۆژەدا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو ئاواییە بە ناوی “زانکۆ مەسعوودی” دەستگیر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتنی ئەو سێ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …