سێ شه‌ممه‌ 21 ئازار 2023

زیندانی سیاسی کورد، «سوران ئەرزەن» بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

 زیندانی سیاسی کورد، «سوران ئەرزەن» بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا 

 بە پێی ھەواڵەكان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی،«سوران ئەرزەن» بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە؛ نێوبراو لە خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشار بە تۆمەتی «ھاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی»، دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ گواسترابووە. 

ئەم چالاکە سیاسییە پاش لێپرسینەوەی، لە بەندیخانەی شاری نەغەدە دەسبەسەر کرابوو. 

بابەتی هاوپۆل

بێ سەروشوێنن کردنی دوو برا لە لایان ھێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانە

بێ سەروشوێن کردنی دوو برا لە لایان ھێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانە بە پێی ھەواڵەکان، ھێزەکانی …