شەوی رابردوو پێنج شەممە ۲۲ی ڕەزبەری ۱٤۰۰ هێزەکانی ڕژێمێ کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری گاکێ سەر بە ناوچەی ئاڵانی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ژیان عەلیپوور خەڵکی ئاوایی بێژوێ بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکراوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ژیان ئێستا لە پزشکی دادوەری شاری سەردەشت راگیراوە.
دەوترێ ناوبراو لە لایەن کەسێک بە ناوی سەروان موسەوی خەڵکی ساین قڵای کە ئێستا بەرپرسی پاسگای بێتووشە تەقەی لێ کراوە.