چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

شیرزاد مامەندی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

رۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شێرزاد مامەندی” خەڵکی “نەرزیوە” سەر به شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی قۆناغی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

رۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەستگیر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی هاووڵاتییە، هێندێک کەرەستەی شەخسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەستگیر کردنی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەستگیری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …