دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە زستانی ڕابردوو دەستگیر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
ئەو دوو هاووڵاتییە مەریوانیە بە ناوەکانی “نۆشیروان ڕەزایی” تەمەن ٢٦ ساڵ و “پەیمان تەبەرخوون” تەمەن ٢٤ ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە ڕژیم هەر کامەیان سزای ٤ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و دواتر ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ مانگ زیندانی كران و ٢ مانگ زیندانی “تهعلیقی” کەم کراوەتەوە.
شایانی باسه، “نۆشیروان ڕەزایی” و “پەیمان تەبەرخوون” هەر دوو خەڵکی گوندی “هێلیزئاوای” شاری مەریوانن و ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی ههتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستگیر و بۆ سنە گواسترانەوە.