باپیر بەرزه بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد کرا

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، باپیر بەرزه بەندکراوی سیاسیی کورد خەڵکی نەغەدە بەشێوەیەکی مەرجدار لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی بۆ دوو ساڵ و نیو حوکمی بەندکرانی هەلپەسێردراوی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێ بۆی بڕاوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتریش چەند جار بە مەرەخەسی لە بەندیخانە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵ و ئەمجارەیان بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …