دارا ڕەشیدی، بەندکراوی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرت

ڕۆژی شەممە ۳ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دارا ڕەشیدی لەمەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دۆسییەکەی و ڕەتکردنەوەی داوای ئازادیی مەرجداری، مانی لە خواردن گرت.

دارا ڕەشیدی لە ڕێکەوتی ۱۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۸، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەستگیر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹۸، لە گرتووخانەی تاکەکەسی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە.

ناوبراو بە تۆمەتی”ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” و”بانگەشە دژی ڕژێم” حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران بەسەریدا سەپا کە لە کۆتاییدا حوکمەکەی بۆ ٧ ساڵ و شەش مانگ بەندکران شکایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …