بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەرشەد جوودەت ڕەبەت (جوودەتییان)”، کوڕی مەدەنی و خەڵکی گوندی “شەشماڵ” سەر بە ورمێ، لە بەندیخانەی زەنجان جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوە، ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانی ماددە سڕکەرەکان” لە بەندیخانەی زەنجان دەستگیر کرا و لە ئاکامدا لەلایەن دەزگای قەزاییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.