پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد، بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد، بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، «سیاوەش حەیاتی» لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی کرندی غەرب سەر بە پارێزگاری کرماشان، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە.

 هەروەها «موحسین ڕەزەوی» و چەند کەسێکی دیکە لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لە شاری بۆکان، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، لێپرسینەوەیان لێکراوە.

شایانی باسە، ھۆکاری بانگھێشت و لێپرسینەوە لە سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و ئەندامانی ئەو بەرەیە، «بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لەلایەن سپای پاسدارانەوە»، بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …