پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، حوکمی حەوت ساڵ بەندکرانی، بەسەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، حوکمی حەوت ساڵ بەندکرانی، بەسەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناسناوەی «سۆران شەریفی»، لەلایەن لقی ١٠١ ی دادگای سزادانی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی قازی«پێیمان ڕوستەمی» ، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی نیزام» و «ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی»،حوکمی حەوت ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ھەر وەھا ئەم دادگایە، حوکمی دوو ساڵ داخستنی دەرمانگای «حەکیم»  کە «سۆران شەریفی» خاوەنی بوو، دەرکردووە.

نێوبراو لە ڕێکەوتی ۳ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوو و لە پووشپەڕی ئەمساڵدا ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …