سوپای پاسداران، پاساژەکانی شاری سەقزیان تاڵان کرد
کاتژمێر یەکی بەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپا و ئەماکن لەگەڵ فەرمانداری سەقز «کامیل کەریمیان»، هەڵیانکوتاوەتە سەر پاساژ و دووکانەکانی شاری سەقز و بە پاساوی «شتومەکی قاچاخ» دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیان گرت.
ئەم ھێزانە دەستیان بە سەر زیاتر لە ٥٥٠٠ دانە کوولێری گازی، تەلەڤزیۆنی ئیڵ سی دی، لیباسشوویی، ماشێنی قاپشۆر و یەخەچاڵ، گرتووە.
بە وتەی خاوەن دوکانەکان، ئەو شتومەکانەی کە بەپاساوی قاچاخ دەستیان بەسەردا گرتووە هەمووی وەرەقەی سەوزی گوومرگیان هەبووە.
بە وتەی خاوەن سەرمایە و دووکانەکان، گەورەیی ئەم تاڵانە نزیکەی هەشتا بۆ نەوەد میلیار تمەن بووە.