سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

سێ ھاووڵاتی خەڵکی سەقز لە زیندان، ئازاد کران

سێ ھاووڵاتی خەڵکی سەقز لە زیندان، ئازاد کران

بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، « ئارمیا رەنجبەری» چالاکی سیاسی کوردی بەندکراو لە زیندانی سەقز کە بە تۆمەتی «چالاکی کردن بۆ حیزبێکی دژبەری رژیمی ئیران ١٠ مانگ بەند بوون و ھەر وەھا بێ رێزی کردن بە خامنەیی »١٣ مانگ بەند بوونی بەسەردا سەپابوو، دوایی تەواو بوونی مەودای زیندانی بوونی، ئازاد کرا.

پێشتریش، « ھیوا و وریا ئەمینی» دوو برای بەند کراو لە زیندانی سەقز، بە تۆمەتی چالاکی کردن بۆ حیزبێکی دژبەری رژیمی ئیران، « وریا ٨ مانگ» و « ھیوا ١٠ مانگ» بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو، دوایی تەواو بوونی مەودای دەسبەسەر بوونیان، ئازاد کرابوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …