کرێکارێک لە بانە، گیانی لە دەستدا
بە پێی هەواڵەکان، رۆژی سێشەممە ۲۳ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، کرێکارێک بە ناوی «عەزیز عەزیزپەنا» تەمەن ٤۲ ساڵ خەڵکی ئاوایی هەڵۆ و دانیشتوی شاری بانە،، بە هۆی ڕوخانی بیر لە کاتی هەڵ کەندنی چاڵاو، گیانی لەدەست دا.
جێگای ئاماژەی نێوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.