سێ ھاووڵاتی خەڵکی مەهاباد لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ، دەسبەسەر کران
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، دوو هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێز سەر بە شاری مەهاباد بە ناسناوەکانی؛ «حوسێن دودکانلوو میلان» و «زاهیر ڕووزخون» دەسبەسەر کردوون.
ھەر وەھا، ھاووڵاتییەکی دیکە بە ناسناوەی «شاهۆ ئەحمەدی» خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێز، لە لایان ھێزەکانی سوپای پاسداران دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعات سپا لە مەهاباد گوازرایەوە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر بوونی ئەو سێ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە