ھێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئیران، میرمنداڵێکیان دەسبەسەر کرد
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت، مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵەیان بە ناسناوەی «محەمەد فەردانی» خەڵکی میراوا سەربە شاری سەردەشت یان دەستبەسەر کردووە.
هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران،بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە تۆمەتی «لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی» نێوبراویان دەستبەسەر کردووە.