هێرشی سەلەفییەکان بۆسەر دووکاندارێک لە حەسەن ئاوای سنە
رۆژی یەکشەممە ١۴ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەلەفییەک بە ناوی ئارەش بە شمشێر هێرشی کردووەتە سەر دووکاندارێک بە ناوی فوئاد ڕەحیمی.
ئەو سەلەفیە تا ئیستا چەندین جار، ھێرشی کردۆتە سەر خەڵک و ھەر جاریش دوایی چەن رۆژ دەسبەسەر بوون، لە لایان رژیمەوە بێ ئەوەی کە سزا بدرێت، ئازاد کراوە.
جێی ئاماژەیە، لە یەک مانگی ڕابردوو سەلەفییەکان لە حەسەن ئاوای سنە، زیاتر لە سێ جاری هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی ئاسایی و دووکاندار و کاسبکارەکان.