چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران، ھەڕەشەی هێرش کردن بۆ سەر مەقەڕى حیزبەکانى ڕۆژهەڵات، کرد

 فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران، ھەڕەشەی هێرش کردن بۆ سەر مەقەڕى حیزبەکانى ڕۆژهەڵات، کرد

محەممەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای  پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى کە ئێستا  چووەتە خاڵە سنوورییەکانى پارێزگاى ورمێ بۆ سەردانى بارەگا و بنکەکانى سوپا، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە جووڵەى پێشمەرگەکانى حێزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، هەڕەشەى کرد و هێزە تیرۆریستییەکەى خۆى بە ئامادە نیشان دا بەرامبەر بە هەر جووڵەیەک کە «دژى ئێران» بکرێت.

سپانیوز کە میدیای تایبەت بە سوپاى پاسدارانە بڵاوى کردەوە کە محەممەد پاکپور وتوویەتی؛ «دۆخى نائارامکردنى سنوورەکانمان چیتر جێگەى تەحەموول نییە و وەڵامى توندى تیرۆریستەکان دەدەینەوە».

پاکپوور پێداگرى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە «نابێت دەوڵەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لە خاکەکەیان ڕێگەى جووڵە و مانەوە و دانانى بنکە بە تیرۆریستەکان بدەن کە دەبینە هۆى هەڕەشە و دروستبوونى نائارامى و هەر جۆرە پشتگوێ خستن و کەمکارى لەم بارەوە، ناتەبا و دژ بە نیەت پاکی لە بوارى دراوسێیەتى و پەیوەندییە باشەکانى هەردوولاى هەژمار دەکەین».


بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …