قادر وریا
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وڵامی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به نامه‌ی دڵسۆزانه‌ی کۆمه‌ڵێک له ژنانی چالاکی کوردستان، له دنیای مه‌جازیدا، هێندێک تانه و ته‌شه‌ر له‌و وڵامانه دران. دیاره که‌سانێکێش هه‌بوون، به ڕێزه‌وه باسی نه‌فسی وڵامدانه‌وه‌که‌یان کرد و به کارێکی به‌رپرسیارانه و ولامده‌رانه‌یان ناو برد.
ده‌ستخۆش و سوپاس بۆ هه‌ر که‌سێک ده‌نێرم که کرده‌وه‌ی جوان ده‌بینێ و رێزی لی ده‌گرێ. هه‌ر وه‌ها ڕێز و سوپاسیشم بۆ که‌سانێک که کاری جێگای ڕه‌خنه ده‌بینن و دلسۆزانه و به زمانێکی مه‌نتیقی ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن. به‌لام هێندێک به‌ڕێز خه‌ریکن له ئه‌سلی مه‌سه‌له‌که خۆ ده‌دزنه‌وه و به په‌ڕاوێزه‌کانییه‌وه خۆ خه‌ریک ده‌که‌ن. لێره دا راست رووی قسه‌م له‌و به‌ڕێزانه‌یه:
تکایه به شتی لاوه‌کی باسه‌که به لاڕێ دا مه‌به‌ن. له‌باره‌ی نامه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه خانمه و وڵامدانه‌وه یا وڵامنه‌دانه‌وه‌ی حیزبه‌کان به‌وان، پرسیاره ئه‌سلیییه‌کان ئه‌مانه‌ن- ئه‌گه‌ر وڵامێکتان بۆیان هه‌یه- :
1- ئایا کاره‌که‌یان و داواکه‌یان( رووی ڕه‌خنه و قسه کردن له حیزبه‌کان به مه‌به‌ستی به خۆداچوونه‌وه و هه‌نگاونان به‌ره‌و کاری پێکه‌وه و هاوبه‌ش و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش به تایبه‌تی له رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئێعدامی به‌ندییه سیاسییه‌کانی کوردستان، باشه یان خراپ؟
2- به ڕێز و حورمه‌ته‌وه، وڵامدانه‌وه به‌م جۆره ره‌خنه و داوایانه له لایه‌ن رێبه‌ریی حیزبه‌کانه‌وه، کارێکی باشه یا خۆ لێ بیده‌نگ کردنیان و حیساب بۆ نه‌کردنیان؟ زه‌حمه‌ت نه‌بێ ولامی ئه‌و پرسیاره‌ش بده‌نه‌وه که له ئاست ولامنه‌دانه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی یا حیزبه‌کانی خۆتان به داوای ئه‌و خانمانه بۆ بیده‌نگن؟ بۆ ڕه‌خنه‌ی لێ ناگرن؟
3- نامه‌ی ئه‌و خانمانه نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵایه، واته ئه‌گه‌ر به تایبه‌تییش بۆ حیزبه‌کانی نه‌نێرن، مادام له راگه‌یه‌نه‌کان دا بڵاو بۆته‌وه، به‌رده‌نگه‌کانیان هه‌ر پێویسته له به‌رامبه‌ری دا وڵامده‌ر بن. به‌و حاڵه‌ش وه‌ک له خۆیانم بیستوه بۆ هه‌موو حیزبه‌کانیان ناردوه. خۆ ڕووی قسه‌ی ئه‌وان له ژنانی ئه‌ندامی حیزبه‌کان نییه، ڕوویان له رێبه‌ریی حیزبه‌کانه. به راستی ئه‌و حیزبانه‌ی و‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م خانمانه پێوه‌ندییان به ژنانی ئه‌ندام له ڕیزه‌کانی ئه‌وانه‌وه نه‌گرتوه؟ هه‌ر له جێ دا ژنان و ئه‌ندامانی ئه‌وحیزبانه تا چه‌ند ئه‌و ماف و ئازادییه‌یان هه‌یه بێ ئیجازه‌ی ڕیبه‌ریی حیزبه‌کانیان،به‌شداری یا پێشوازی له داوا و هه‌وڵێکی ره‌خنه‌گرانه به‌ڵام دڵسۆزانه بکه‌ن که رووی له حیزبه‌کانی ئه‌وانیشه؟!
4- ئه‌و خانمانه پێکه‌وه هه‌نگاوێکیان به هاوبه‌شی و هاوده‌نگی هه‌ڵگرتوه، خۆ حیزب و رێکخراویان پێک نه‌هێناوه تا چاوه‌روان بین بزانین ده‌توانن بۆ ماوه‌ی مانگێک، درێژه به پێکه‌وه بوون و پێکه‌وه مانه‌وه بده‌ن، جا ئه‌و جار و به‌و مه‌رجه ولامی ئه‌م داوایه‌ی ئێستایان بده‌ینه‌وه!! بۆ چی ئه‌م جۆره کاره هاوبه‌شانه‌شیان با کاتی و ناوبه‌ناویش بێت به که‌م بگرین و له جیاتی خستنه ژێرپرسیار هانده‌ریان نه‌بین بۆ په‌ره‌پیدان و به‌رده‌وامبوونیان؟!
5- چه‌ن که‌سێک، دیاره هێندێکیان به ناحه‌زی و ده‌ربڕینێکی نابێهداشتی، ره‌خنه‌یان له‌و به‌شه‌ی ولامه‌ی حیزبی دیموکراتی کورستان گرتوه که ده‌ڵێ “پێمان وایه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئێوه که‌متر ڕوویان له حیزبی دیموکراتی کوردستانه و زۆر به که‌می ئێمه ده‌گرێته‌وه”. له وڵامی ئه‌وان دا ده‌ڵێم “ێ‌فتاب ێ‌مد دلیل ێ‌فتاب”! ئه‌و خانمانه ده‌ڵێن ئێوه حیزبه‌کان پێکه‌وه به‌یاننامه بده‌ن، به یه‌که‌وه و به هاوبه‌شی هه‌ڵویست بگرن و یه‌کگرتوو بن له سه‌رپرسی گشتی. ئایا حدک که به‌ر له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش به چه‌ندین جار عه‌ینی ئه‌و داوایه‌ی له گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی دیکه باس کردوه و وتوویه‌تی با هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێیستی به‌ره‌ورووی ئه‌و رووداو و پرسانه بینه‌وه که پێوه‌ندیی به هه‌ر هه‌موومان و خه‌ڵکه‌که‌مانه‌وه هه‌یه، حه‌قی نییه بڵێ “ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی ئه‌و خانمانه که‌متر رووی له ئێمه‌یه، به‌و حاله‌ش به دڵسۆزانه‌ی ده‌زانین و پێشوازیی لێ ده‌که‌ین.”؟
6- ئێستا دوای هه‌موو ئه‌و تانه و ته‌شه‌رانه‌تان، قسه‌ی حیسابیتان چییه؟ وه‌ک خۆتان و ئه‌ندامی حیزبێک، قبووڵتانه حیزبه‌که‌تان یا حیزبه‌کانتان له گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه، پێکه‌وه کۆ ببنه‌وه، به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش بده‌ن و له سه‌ر ڕۆژێک بۆ مانگرتنی گشتی یا هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی گشتی و پێکه‌وه، ساغ ببنه‌وه؟
1/11/2013
لە پەیجی سەرەکی نوسەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەرگیراوە.