پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئیبراهیم عەلیزادە خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئیبراهیم عەلی‌زادە”، کوڕی سەعید و خەڵکی گوندی “تەرکەش” سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراوە.

ھێزەەکانی رژیم ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر و پاشان ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ کردووە.

ئیبراهیم عەلی‌زادە پاش دەستگیر کردنی، یەک جار پەیوەندیی تەلەفونیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …