پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

چەندین کوژراو و بریندار لە ھێرشی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیە بۆ رۆژئاوا

چەندین کوژراو و بریندار لە ھێرشی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیە بۆ رۆژئاوا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، لە ئاکامی ھێرشی فرۆکە جەنگییەکانی تورکییە، ‌بۆ‌ سه‌ر گوندی «زه‌ركان» لە ڕۆژئاوا، چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی ھەواڵەکان، له‌م هێرشه‌دا لانیكه‌م ١٤ هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون و زیانێكی زۆر به‌ ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان گه‌یشتووە.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه تا ئیستا،‌ چەندین جار به‌رده‌وام ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای تۆپباران و بۆردوومان کردووە کە بووە بە ھۆی گیان لەدەستدانی ده‌یان هاووڵاتی و زەرەر و زیان گەیشتن بە مووچە و مەزرای خەڵک.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …