ھاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلاح عوسمانی”، تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی “خەراپە”، دانیشتووی گوندی “ڕزگاری (کارخانە قەند)”، سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر کرا.

هێزەکانی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کردووە.

ناوبراو پاش دەستگیرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیر کران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی سەلاح عوسمانی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …