پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەستگیر کردنی خەبات مەفاخری لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە

رۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، خەبات مەفاخری، ژینگەوانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە شاری سنە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستگیریان کرد.

خەبات مەفاخری جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سنە، چوار ساڵ حەبس هەڵپەسێردراوی بۆ بڕاوەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەم ژینگەپارێزە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بوو.

خەبات مەفاخری ئەندامی حەشیمەتی سەوزی کوردستانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …