🔺 هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا
«سەلام کوردە» بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی «سەلام کوردە» پاش ١۴ ڕۆژ لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی ١٠ میلیار تمەنی لە بەندیخانەی یەزد ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ۵ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوەی سەرەتایی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی یەزد گوازراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.