دکتور ناسر هێمەتی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی، دەسبەسەر کرا

 دکتور ناسر هێمەتی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی، دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دکتور ناسر هێمەتی دەروونناس، وەرگێڕ وچالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی ئابدانانی ئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ئیسفەهان دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی دوو ساڵ حوکمی بەندکرانی، ڕەوانەی بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان کرا. 

نێوبراو ڕۆژی ۴ی بەفرانباری ۹۸،لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ئیسفەهان لە ماڵەکەی خۆی دا، دەستبەسەر و ڕۆژی ۱۱ی بەفرانبار پاش لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. 

دوکتۆر ھیمەتی رۆژی ٢ی جۆزەردانی ساڵی١٤٠٠ ھەتاوی، لە لایان لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسفەهان، بە تۆمەتی «بانگەشە دژی نێزام»و «بێڕێزی کردن بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی» دادگایی کرا و مانگی پووشپەڕ حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕاوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …