سێ شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2023

دەستگیر کردنی سێ هاووڵاتیی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، لە شاری پیرانشار

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سێ هاووڵاتیی کورد به ناوەکانی “ئەرسەڵان پورمحەمەد” کوڕی تاهێر، “عەبدوڕەحمان قادری” کوڕی عەلی و “موزەفەر ئەحمەدی” کوڕی مەلا ڕەسوڵ خەڵکی گوندی “گەرگوولی سەرێ” سەر بە شاری پیرانشارلەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر کران.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیانەیان دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لە دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …