شەوی سێ شەممە ۱۲ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی ھەتاویی، هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بێتووش سەر بە ناوچەی ئاڵانی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە.
لە ئاکامی تەقەی ھێزەکانی رژیم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی هەژار ساڵحی و عەلی کرێوە خەڵکی گوندی شێخەسوور سەر بە شاری سەردەشت بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە، تەقە و راودوونانی کۆڵبەران لە لایەن ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە ئاستێکی زۆر زیادی کردووە و لە مانگی رابردوودا بە دەیان کۆڵبەر بەم ھۆیەەوە کوژراو و بریندار بوون.